باوکى ژنە کوژراوەکەى هەولێر وردەکاری ڕوداوەکە ئاشکرا دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێک لە هەولێر لەدوای تەنیا چوار مانگ لە هاوسەرگیری، شەوی رابردوو بە دەستڕێژی گوللـە هێرشی کردە سەر ماڵی خەزووری و هاسەرەکەی کوشت و خوشکێکی بریندار کرد، کە ئێستا ئەویش رەوشی تەندروستیی ناجێگیرە.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا، باوکى ئەو ژنەى کە لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا رایگەیاند؛ کێشەکە کۆمەڵایەتیی بوە و پێشتر ئەو زاوایەمان کە ناوى (هەریاد)ـە هەڕەشەى لە کچەکەم کردوە و دڵپیس و رەزیل بوە.

رەمەزان باوكی ئەڤین و لڤین باسی لە ڕوداوەکە کرد و وتی ، شەوی رابردو زاواكەم هاتە ماڵمان و ویستی كچەكەم لەگەڵ خۆی بباتەوە، كچەكەشم ترسا و وتی بابە دەمكوژێ و لەگەڵ ناڕۆمەوە ماڵەوە، منیش تەلەفۆنم بۆ باوكی زاواكەمان كرد و وتم كێشەیان هەیە و ئەویش پێی وتم، كوڕەكەم بۆ بنێرەوە خۆم چارەسەری كێشەكەیان دەكەم.

وتیشی، "پێشتر زاواكەمان خۆی كچەكەمی هێنایەوە، كەچی شەوی رابردو ویستی بەزۆر لەگەڵ خۆی بیباتەوە بۆ ماڵەوە، دوای ئەوەی بەبێ عاجزی بەڕێمكرد، دوای 15 خولەك لەگەڵ دو كەسی دیكە چەكی پەیا كرد و دەستڕێژی گوللـەی لێكرین، یەك مەخزەنی تەقاند، هەردو كچەكەم یەكی 15 گوللـەیان بەركەوتوە، یەكێكیان گیانی لەدەستداوە كە ناوی ئەڤینە و تەمەنی 20 ساڵە، ئەوی دیكەش تەمەنی 16 ساڵە و ناوی لڤینە و ئێستا لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە".

باوکی قوربانییەکە ئاشکرایشیکرد کە زاواکەى کارى کڕین و فرۆشتنى چەک دەکات و ئەو چەکەیشى کە لە تاوانەکەدا بەکاریهێناوە چەکى بێمۆڵەت بوە.

وتیشى: لە ئێستادا یەکێک لە تۆمەتبارەکان کە زاواکەیەتى دەستگیر کراوە و دەشڵێت: سکاڵاى یاساییمان تۆمار کردوە و داوا دەکەین حکومەت و یاسا مافى ئێمە ون نەکات.

وێنەی ئەڤین و هەریادی هاوسەری:

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار