تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج و قوربانی هەیە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سوپای تورکیا لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی تربەسپی سەر بە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێڵێکی کردە ئامانج و بەگوێرەی زانیاریەکان کوژراو و بریندار هەیە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رۆژئاوای کوردستانەوە بە هاوڵاتی راگەیاند، لە سەر رێگەی گوندەکانی تەل شەعیر و بەیاندۆری تربەسپی، ئۆتۆمبێڵێک لەلایەن سوپای تورکیاوە کراوەتە ئامانج.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد، ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن درۆنێکی تورکیاوە کراوەتە ئامانج و بەرپرسێکی رۆژئاوای کوردستانی تێدابووە.
باسی ئەوەشی کرد کە ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری (کییا) یە و کاتژمێر نزیکەی 12ی نیوەڕۆ کراوەتە ئامانج.
هاوکات بەپێى ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە ، لە بۆردومانەکەدا یوسرا دەروێش هاوسەرۆکى کانتۆنى قامیشلۆ شەهید کراوە و جێگرەکەشى بریندارە و هەر لە ئۆتۆمبیلەکەدا دو کەسى دیکەش شەهید بوون.

بابهتی پهیوهندیدار