لە شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 11 هەزار هاوڵاتی کۆچیانکردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەشەش مانگی ئەمساڵدا ١١ هەزار عێراقی كۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات كردووە بەهۆی ناسەقامگیری بارودۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی لەعێراقدا كۆچی هاوڵاتیان بۆ دەرەوەی وڵات بەتایبەت وڵاتانی ئەوروپاو ڕۆژئاوا دەستیپێكردووەتەوە، سەرەڕای قوربانی و بێشەروشوێنبوونی كۆچبەران هێشتا كۆچكردن بەردەوامی هەیە.

لەڕۆژی جیهانی پەنابەراندا دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری كۆچی هاوڵاتیانی عێراقی لەشەش مانگی ئەمساڵدا ڕاگەیاند كەبەم شێوەیە بوو:

 لەشەش مانگی سەرەتا ئەمساڵدا ١١ هەزارو ٥٠٠ هاوڵاتی عێراقی كۆچیان كردووە، لەو ژمارەیەش حەوت قوربانی هەبوون كە پێنجیان گیان لەدەستدان و دووانیشیان بێ سەرو شوێن بووە.

هەروەها لەساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠٢٣ ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لەعێراقەوە كۆچیان كردووە٧٥٢ هەزارو ٣٢٣كۆچبەر بوون و ٥٥٥ قوربانیش هەبوون كە ٢٣٦ بێ سەروشوێن و ٣١٩ حاڵەتیان مردن بووە.

هەر بەپێی ئامارەكەی دەزگای لوتكە عێراق لە پلەی ١٢یەمینی ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە كەكۆچی تێدا دەكرێت و لەماوەی یەك ساڵ و نیوی ڕابردوودا ١٣ گیان لەدەستدان لەناو كۆچبەرانی عێراقیدا هەبووە. كۆی گشتی ئەو ئاوارانەش كە لەهەرێمی كوردستاندان ٩٢٨ هەزارو ٦٤٩ كەسن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار