ئاگرەکەی شارباژێر زیانی بە زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی گەیاندووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

راگەیاندنی پۆلیسی ‏دارستان‌ و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، کاتژمێر 11:00ـی دوێنێ شەو ئاگرەکەی شارباژێر بە تەواوی کۆنترۆڵکراوە و بەگوێرەی خەمڵاندنەکانیش بێت ئاگرەکە سنووری 15 گوندی گرتووەتەوە و زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەویش زیانی پێگەیشتووە.

نیوەرۆی رۆژی یەکشەممەی رابردوو لەپشت ‏قەزای چوارتا ئاگرکەوتەوە کە تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە ،  دواتر تەشەنەی کرد بۆ دەورووبەری گوندەكانی بانان، ‏كەناروێ‌، سێونگ، كانی شوان، پیرێسك، نۆرەباب.

تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە دیار نییە، بەڵام گومان دەکرێت هۆکارەکەی سروشتی نەبێت و بە دەستی مرۆڤ کەوتبێتەوە ، ئیتر ئایا فڕێدانی جگەرەی نەکوژاوە بێت یان هەر هۆکارێکی دیکە و تا ئێستا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بەهۆی ئاگرەکە سنووری 15 گوند سووتاوە، بەگوێرەی خەمڵاندنەکانیش زیاتر لە دوو هەزار زەویی پوش و پاوان، رەز و باخ، گەنم و جۆ و داری سوروشتی زیانیان پێگەیشتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار