زانیاری لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوێک بەهۆی بانگەشەکردن بۆ هاوڕەگەزخوازی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دادگای بەرایی سلێمانی ٤، لەسەر سکاڵای سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ڕێکخراوی ڕاسان بۆ داکۆکی لە مافی ژنان، بەهۆی بانگەشەکردن یان بۆ هاوڕەگەزبازی هەڵوەشاندەوە.

ڕێکخراوی راسان بۆ داکۆکیکردن لە مافی ژنان دامەزراوە و بنکەکەی لەشاری سلێمانییە. بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوونی بە یاسا بەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان و لادان لە پەیڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوەکە، جیاواز لەو ئامانجانە کاریکردووە کە لەسەری دامەزراوە، فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی حکومەتی هەرێم سکاڵای لەسەر تۆمارکرد.

لە بڕیارەکەی دادگای بەرایی سلێمانیدا هاتووە: بانگەشەکردن بۆ هاوڕەگەزبازی پێچەوانەی دەستوری عێراق و ئادابی گشتییە. هەروەها پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامە.

بەپێی زانیاریەکان، بڕیارەکە پلەی کۆتایی وەرگرتووەو ماوەی تانە لێدانی تەواو بووە، ڕێکخراوەکە بەفەڕمی مۆڵەتی لێوەرگیراوەتەوەو بەهەڵوەشاوە هەژماردەکرێت.

ڕێکخراوی ڕاسان بەهاوکاری ڕێکخراوی بوڵ ئاوتی ئەمریکی، چەندین ۆرک شۆپ و چالاکی لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار