حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لەهەرێم تۆمارکرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ناحیەی دینارتە سەر بە قەزای ئاکرێ لە سنوری پارێزگای دهۆک حاڵه‌تێكی تووشبوون به تای خوێنبه‌ربوون تۆماركرا.
نێچیرڤان هه‌ركی وته‌بێژی ته‌ندروستی ئاكرێ رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی پشكنینی كه‌سێك كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه وه‌كو گومانلێكراوی تای خوێنبه‌ربوون له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدایه، له به‌غدا گه‌ڕایه‌وه.
وتیشی :به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه ناوبراو تووشی تای خوێنبه‌ربوون بووه. وتەبێژی تەندروستی ئاکرێ دەشڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه دانیشتووی شارۆچكه‌ی دینارته‌یه و كاری كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵی كردووه.
نێچیرڤان هەرکی باسی لەوەشکرد لە ماڵه‌وه چاودێری ده‌كرێت و ته‌ندروستیی زۆر باشه؛ زۆر باش نه‌بوایه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌مان نه‌ده‌كرده‌وه.
هاوکات سەربەست سەبری، بەرێوەبەری ناحیەی دینارتە بە هاوڵاتی وت" ئەو هاوڵاتیە تەمەنی سەروو 60 ساڵە دانیشتووی گەڕەکی برایەتی یە لەسەنتەری دینارتە، رۆژی پێنج شەممەی رابوردوو دوای نەخۆش کەوتنی دەستبەجێ ڕەوانەی نەخوشخانەی گوڵان لە ئاکرێ کراوە، بەشی زۆری نیشانەکانی نەخۆشی تای بەربوونی تێدابووە".
ئەمە دەبێتە یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە سنووری قەزای ئاکرێ و سێیەم حاڵەت لە پارێزگای دهۆک.
