هێزێکی سوپای عێراق هەڵدەکوتێتە سەر جوتیارانی کورد

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
درەنگانی شەوی رابردو هێزێکی فیرقەی 8ی سوپای عێراق لە گوندی پەلکانە و سنوری ناحیەی سەرگەڕان هەڵیانکوتاوەتە سەر ژمارەیەک جوتیاری کورد.
کاتێک هێزەکە زانیویانە جوتیارە کوردەکان خەریکی ئاودێرین هەڵیانکوتاوەتە ساریان و کەرەستەی ئاودێری و ئامێرە کشتوکاڵییەکانیان بردوە، بەڵام هیچ کەسێکیان دەستگیر نەکردوە.
بەشێک لەجوتیارانی کورد و تورکمان لەسەردەمی رژێمی پێشوتری عێراق، لەڕێگەی دروستکردنی تاپۆوە زەوییەکانیان لێسەندراوەتەوە ، لەدوای پرۆسەی ئازادی و لەساڵی 2003 کورد و تورکمان چونەوە شوێنەکانی خۆیان ئەمەش کێشەی دروستکردوە.
لەچەند رۆژی رابردوشدا، سوپای عێراق ژمارەیەک لە جوتیارانی کوردی لەسنوری ناحیەی سەرگەڕان ئاگادارکردەوە، نابێت هیچ بەروبومێکی کشتوکاڵی لەو زەویانە بچێنن و دەبێت کارەکانیان رابگرن، بۆئەوەش بەڵێننامەیان بەژمارەیەک جوتیار پڕکردەوە.
