ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی لێکەوتەکانی یاسای بودجە کۆدەبێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆدەبێتەوە، جگە لە خستنەڕوى دواین پێشهاتەکانى پەیوەندیدار بە پەسەندکردنى یاساى بودجە، چەند بابەتێکى دیکە تاوتوێ دەکات.

وەک لە راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دواپێشهاتە پەیوەندیدارەکانی پەسندکردنی یاسای بودجەی عێراق و لێکەوتەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان.

لە تەوەری دووەمدا، باس لە ڕەشنووسی ئەو پرۆژەیاسا و پەیڕەوانە دەکرێت کە تاکوو ئێستا دەنگدانی کۆتاییان لەسەر نەکراوە.

تەوەری سێیەم تایبەت دەبێت بە بابەتی کاراکردنەوەی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی ١٤٠ لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

لە تەوەری چوارەم و کۆتاییدا، بابەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لەلایەن هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخرێنە ڕوو.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار