حكومەتی هەرێم تا سبەینێ پارەی دابەشكردنی مووچەی هەیە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی بەدواداچوونەكانی هاوڵاتی كە لەحكومەتی هەرێم دەستیكەوتووە، تا سبەینێ پێنجشەممە پارە بوونی هەیە بۆ دابەشكردنی مووچە، ئەگەر بەغداد پارەی دیكە نەنێرێت دابەشكردنی مووچە رادەگیرێت.
هەروەها حكومەتی هەرێم هەماهەنگی لەگەڵ بەغداد ئەنجامداوە بۆ ئەوەی پێش جەژنی قوربان 400 ملیار دیناری دیكە بگات بۆ تەواوكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار.
هاوکات هەرێمی كوردستان مانگانە 912 ملیار دینار دەداتە مووچە، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی دارای و ئابووری دابەش دەکرێت.

بابهتی پهیوهندیدار
