ژمارەی توشبوون بە تای خوینبەربوون لە ئاکرێ بەرزدەبێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاوڵاتییەکی دیکە لە قەزای ئاکرێ کە گومانی توشبوون بە تای خوێنبەربونی لێدەکرێت لەنەخۆشخانەی ئاکرێ خەوێندراوە.

نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی قەزای ئاکرێ بە هاوڵاتی  وت" نەخۆشێکی تر سەرەدانی نەخۆشخانەی گوڵانی کردوە، بەهۆی ئەو نیشانانەی هەیەتی گومانی لێدەکرێت توشی تای خوێنبەربوون بوبێت."

وتیشی" پشکنینەکانمان ناردووە بۆ بەغدا و ڕەنگە ئەمرۆ تا سبەی ئەنجامی پشکنینەکان دەربچێت"

بەپێی ئەوزانیاریانەی دەست هاوڵاتی کەوتووە ئەو هاوڵاتییە لەرەگەزی نێرە و تەمەنی 40 ساڵە، دانیشتووی ناحیەی دارەتووە سەر بەقەزای بەردەڕەش و پیشەی بەخێوکردنی مەڕو ماڵاتە.

ئەمەشلەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە هاوڵاتییەکی دیکە لە ئاکرێ توشبوونی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون پشتڕاستکرایەوەو بەوەش بووە یەکەم حاڵەت  لە سنووری قەزای ئاکرێ و سێیەم حاڵەت لە پارێزگای دهۆک.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار