لە شێخان لەنێوان دوو خێزان شەڕ روویدا و کەسێک کوژراوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە سەنتەری قەزای شێخان لە نێوان دوو خێزان شەڕ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەیش بریندارە.
پەیامنێری هاوڵاتی لە دهۆک ڕایگەیاند ، " دوای نیوەرۆی ئەمرۆ شەڕ لە نێوان دوو خێزاندا ڕووی داوە کە ئامۆزای یەکترن وبە هۆیەوە گەنجێک کوژراوە".
وتیشی ، " جارێ دیارنیە هۆکاری کۆشتنەکەی چی یە، پێدەچێت بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆنەوە بووبێت" .
بە پێی زانیارییەکان ئەو گەنجەی کوژراوە ناوی فورات عەبدولکەریمەو تەمەنی 23 ساڵە ، و ئەو هاوڵاتییەی برینداربووە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە لە دهۆک.

بابهتی پهیوهندیدار