کاردانەوەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی هاوڵاتی ببینن
پارتی ڕەتی دەکاتەوە پەرلەمانتارەکانیان لە پەرلەمانی کوردستان مووچەیان وەرگرتبێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا هاوڵاتی لە زاری راوێژكارێكی یاسایی پەرلەمانی كوردستانەوە بڵاویکردەوە کە مووچەو ئیمتیازاتی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم كۆتایی هاتووە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند فراکسیۆنەکەیان لە یەکی شەشەوە هیچ بڕە پارەیەکی وەرنەگرتووە.
زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا دوای بڵاوبونەوەی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی هاوڵاتی وتی، "له (١ی٦ی٢٠٢٣) هوه فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی كوردستان هیچ بڕه پارهیهكی مانگانهی وهرنهگرتیه و به نوسراوی فهرمی ڕهتكراوهتهوه ."
دەشڵێت، "جیاوازی پارتی لهگهڵ لایهنی تر كرداره نهوهكو دروشم و قسهی بریقهدار ".
لە ڕاپۆرتەکەی هاوڵاتیدا هاتووە، مووچەو ئیمتیازاتی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم كۆتایی هاتووە، لەكاتێكدا پێدانی مووچەكانیان بەردەوامە.
لێرەوە تەواوی ڕاپۆرتەکە بخوێنەرەوە: کلیک لێرە بکە
