شەڕ لە نێوان هەردوو حیزبی کۆمەڵە لە زڕگوێز ڕویدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەنێوان پێشمەرگەی دوو لایەنی کۆمەڵەدا شەڕ روویدا و بەم هۆیەوە دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کوژران و ژمارەیەک پێشمەرگەی دیکەشیان بریندار بوون.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 7:50 خولەک شەڕ لەنێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان رویداوە و بەهۆیەوە دو پێشمەرگە کوژراون و سێ پێشمەرگەش برینداربون".
هاوکات کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لەدوای ئەوەی دوێنێ عومەر ئیلخانیزادە لەلایەن دەستەیەک دژی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە، لە ئوردوگای بانەگەوەرە گەمارۆ درابو و بە نێوانگیری هێزەکانی ئاسایش بارودۆخەکە ئارام بوەوە، بەڵام بەداخەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەر لە نوێ چەند کەسێکیان لە شاخ هێناوەتەوە و لە نێو ئوردوگای بانە گەورە و دەستیان کردوەتەوە بە تەقە لەو شوێنەی ماڵی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادەی لێ بوە".
بەپێی راگەیێندراوەکەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لایەنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ "بە سەرپەرشتیی عەبدوڵڵای ئازەربار" هێرشیان کردووە، دەشڵێت، "بە داخێکی زۆرەوە تائێستا دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە ناوەکانی سامان ئیبراهیمی و هیوا سادقی گیانی لەدەستداوە."
وێنەی ئەو دوو پێشمەرگەیەی گیانیان لەدەستداوە
