جوتیارانی قەزای سێمێل بەهۆی وەرنەگرتنی گەنمەکانیانەوە گردبوونەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژمارەیەک جوتیاری قەزای سێمێڵ لەبەردەم سایلوی فایدە گردبوونەوە، بەهۆی ئەوەی تەنها لەسەدا 29 ی گەنمەکانیان لێوەرگیراوە
خالد کۆچەر، نوێنەری جوتیارانی ناڕازی تایبەت بە هاوڵاتی وت"بەرهەمی هەر جوتیارێک سنوری قەزای سێمێل بەلایەنی کەمی 70 بۆ100تەن گەنمە، کێشەی ئێمە لەگەڵ سایلۆکەدایە، بەرپرسانی سایلو دەڵێن تەنها لەسەدا29 ی گەنمەکە وەردەگرین ئەمەش ستەمێکی گەورەیە لە جوتیاران دەکرێت"
وتیشی، "ئەمرۆ لەبەردەم سایلوی فایدە گردبووینتەوە وداوای مافی خۆمان دەکەین، حکومەتی عیراق ووتی تەواوی بەرهەمی گەنم لەجوتیاران وەردەگرین بەڵام سایلۆکانی سنوری پارێزگای دهۆک تەنها لەسەدا 29 وەردەگرن، لەرێگای ئێوە داوا لەبەرپرسان دەکەین کێشەکە بۆمان چارەسەر بکەن"
پاش ئەوەی بۆ ئەمساڵ بڕی ٣٧٥ هەزار تۆن گەنم دیاریكرا كە لەجووتیارانی هەرێم وەربگیرێت، ناڕەزایی بەشێك لەجووتیارانی لێكەوتەوە، لەئەنجامدا وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لەگەڵ عێراق گەیشتنە رێككەوتن پشكی هەرێمی كوردستان لەوەرگرتنی گەنم زیادبكرێت.
پاش رێككەوتنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ كێشەی جووتیارانی هەرێم چارەسەركراو بودجەی پێویست بۆ وەرگرتنی گەنم لەبەردەستدایەو بڕیاری ئەوە دراوە سەرجەم گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگیرێت.
هەر تۆنێك گەنم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بە 850 هەزار دینار وەردەگیرێت.
