رێنمایی نوێ بۆ قوربانی‌کردن دەرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە جەژنی قوربان، قایمقامیەتی سلێمانی چەند رێنوێنییەکی نوێی دەرکرد و دەڵێت، "لە رۆژانی جەژندا رێگەنادرێت لە شوێنی فرۆشتنی ئاژەڵدا، ئاژەڵ سەرببڕدرێت."
ماوەیەکە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و لە سنووری هەولێر و سۆران بەتایبەتی بڵاوبووەتەوە،. قایمقامیەتی سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە، "ئەو کەسانەی کاری ئاژەڵداری دەکەن و راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵدا دەکەن مەترسیی زیاتریان لەسەرە و پێویستە خۆپارێزی زۆر بکەن."
سه‌باره‌ت به قوربانیكردن لە جەژنی قوربانی پیرۆزدا قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: هاوڵاتیان ده‌توانن وەکو ئەرکێکی ئاینی قوربانی‌کردن ئەنجام بدەن، به‌ڵام به‌و رێكارانه‌ی له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و ڤیتێرنه‌ریه‌وه دیاریكراوه، كه له شاری سلێمانی چەند شوێنێکی دیاریکراوی دور لە شوێنی نیشتەجێبوون دیاریكراوه كه کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵەوە تێدادەکرێت.
دەشڵێت: بەهیچ جۆرێک رێگەنادرێت ئاژەڵ لە شوێنی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵدا سەرببڕدرێت بۆ سه‌ربرینی ئاژه‌ڵیش کوشتارگەی فەرمی دیاریكراوه و بەدەر لەو کوشتارگەیه رێگه نادرێت لەهیچ شوێنێکی‌تر ئاژەڵ سەرببڕدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی لە چەند رۆژی پێش جەژن و رۆژانی جەژندا لەهەموو شاردا ئامادەییان دەبێت و رێگەنادەن هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو دروست ببێت، هه‌روه‌ها هاوكاری ته‌واوی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و تیمه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و ڤیتێرنه‌ری ده‌كه‌ن بۆ ریگریكردن له سه‌ربرینی ئاژه‌ڵ به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان.
