زانیاری لەبارەی کوژرانی گەنجەکەی چەمچەماڵ

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێوارەی ئەمڕۆ پێجشەممە گەنجێكی تەمەن25  ساڵ لەناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ درایە بەر دەستڕێژی گوللـە و بەرلەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

گەنجە کوژراوەکە، ناوی خواناس وریا نازم گلییە و لەدایکبووی ساڵی 1998ـە، خواناس شانۆکار بووە.

بە پێی زانیارییەکان ئەو کەسەی تەقەی لە خواناس کردووە ماتۆڕسکیلی پێبووە و بە دەمانچە تەقەی کردووە و هەڵاتووە، بەڵام تۆمەتبار ناسراوەتەوە و ئێستا هێزە ئەمنییەکان لە لێکۆڵینەوەدان بۆ دەستگیرکردنی.

هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە و تەرمەکەش رەوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کراوە.

بەوتەی قائیمقامی چەمچەماڵ، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو گەنجە لەلایەن هاوڕێیەکییەوە کوژراوە

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار