لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕاگەیەندرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی پێنجی بڵاوکردەوە، تاوەکو پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
بەگوێرەی ئەو لیستەی کە ئەمڕۆ هەینی، 23-06-2023، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە؛ تاوەکو رۆژی 27-06-2023، مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
بەپێى خشتەکە، سبەینێ شەممە، موچەی هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن و کاروباری شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیە سیاسییەکان و ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش دابەشدەکرێت.
ڕۆژی یەکشەممە تا سێشەممە موچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان دابەشدەکرێت.
لیستی تەواوکاری موچەی مانگی 5:

بابهتی پهیوهندیدار