گەنجە خنکاوەکەی دوبز دوای چوار رۆژ لە ونبوونی دۆزرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی قەزای دوبز ڕایگەیاند، پاش چوار رۆژ لە دیارنەمانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکیان لە بەنداوی ئەو شارۆچکەیە دۆزیوەتەوە.
ئەمڕۆ پۆلیسی شارۆچکەی دوبز ڕایگەیاند، تەرمی گەنجێکی تەمەن ٣٣ ساڵیان لە بەنداوی دوبزدا دۆزیوەتەوە، کە ئەو گەنجەیە لەکاتی مەلەکردندا گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەم گەنجە خاوەنی چوار منداڵە و لەکاتی مەلەکردندا دیار نەماوە و دوای ونبوونی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی شارۆچکەکەوە دۆزرایەوە.
خێزانی گەنجە خنکاوەکە پێشتر باسیان لەوەدەکرد، گومانیان کردووە کوڕەکەیان فڕێندرابێت، چونکە کوڕەکایان مەلەوانێکی باش بووە ئەگەری خنکانی کەمە، و ماوەیەکەی جموجۆڵی چەتەکانی داعش لەو سنوورە زیادی کردوە.

بابهتی پهیوهندیدار