لە هەفتەیەکدا هەشت بومەلەرزە لە ورمێ رودەدات

زۆرینەی بومەلەرزەکان لە شاری خۆی رو دەدەات

کاریگەرییەکانی بومەلەرزەی مانگی دووی ئەمساڵ لە خۆی

2 ساڵ لەمەوپێش



ناوەندی چاودێریی بومەلەرزە لە ئێران ئاشکرای دەکات لە حەوت رۆژدا هەشت بومەلەرزە لە ورمێ رویداوە.
 

لە ئامارەکانی هەفتەی رابردوی ناوەندی چاودێریی بومەلەرزەی ئێران دەرکەوتوە لە حەوت رۆژی ئەو هەفتەیەدا لانیکەم هەشت بومەلەرزە لە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە.

لەو هەفتەیەدا تەنها لە شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ حەوت بومەلەرز بە گوڕەکانی 2.6 تا 4 بە پێوەری ریختەر رویداوە.

بەهێزترین بومەلەرزەی پارێزگای ورمێ بە گوڕی 4 لە ناوچەی زۆراواە سەر بە شاری خۆی رویداوە.

لە (17/2/2023) بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلە بە پێوەری ریختەر شاری خۆی هەژاندا زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.

پێشترناوەندی چاودێریی بومەلەرزە لە ئێران بڵاوی کردبوەوە؛ لە یەکەم هەفتەی سەرەتای ئەم مانگەدا هەشت جار بومەلەرزە ناوچەکانی پارێزگای کرماشانی گرتوەتەوە کە گوڕەکەیان لە نێوان 2.5 بۆ 4.7 پلە بە پێوەری ریختەر بوە.

ئەو بومەلەرزانە ناوچەکانی قەسری شیرین و داڵاهۆ-ی لە کرماشان گرتوەتەوە و رۆژی یەکشەممەی هەفتەی رابردو کاتژمێر 8:21 بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلە بە پێوەری ریختەر لە داڵاهۆ رویدا و وتەبێژی مانگی سوری کرماشان رایگەیاند؛ بومەلەرزەکە زیانی گیانی لێنەکەوتوەتەوە و تەنها تیمەکانیان کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار