پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە؛ لەهەندێک ناوچە دەگاتە 45پلە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێتەوە و لە هەندێک ناوچە دەگاتە 45 پلەی سلیزی.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند سبەی پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە .

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبن:

هاوکات  سبەی یەک شەممە 25- 6- 2023 پلەکانی گەرما  بەرز دەبێت بە (١ - ٢) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆو ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما بۆ سبەی  بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

- هەولێر؛ 40 

- سلێمانی؛ 39

- دهۆک؛ 39

- کەرکووک؛ 43

- هەڵەبجە؛ 42

- زاخۆ؛ 40

- سۆران؛ 38

- گەرمیان؛ 45

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار