چەکدارەکانی سەر بە تورکیا زەوی و باخە زەیتونەکانی عەفرین دەسووتێنن

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چەکدارانی توندڕەوی سەر بە تورکیا لە عفرین هاوڵاتیەکی کوردیان رفاند و ئاگریان لە زەوی و باخی زەیتونەکانی هاوڵاتیان بەردا.
ئاژانسی هەواڵی هاوار (هاوارنیوز) رایگەیاند، چەکدارانی گروپی فەیلەق شامی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە گوندی بەعیەی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین، هاوڵاتیەکی کوردیان رفاند.
بەگوێرەی زانیاریەکانی ئاژانسەکە، ئەو کەسە بۆ زیندانێک لە گوندی ئیسکا براوە و تاوەکو ئیستا چارەنووسی نادیارە.
هەروەها باسی ئەوەش کرا کە لە گوندی کبێشینێین ناوچەی شێراوا، چەکدارەکان هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندنشینان و ئاگریان لە زەوی و باخی زەیتونەکانی هاوڵاتیان بەردەواوە.
لەلایەکی دیکەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا گوندی عەقیبی شێراوای بۆردومان کردووە. باسی ئەوە دەکرێت کە 10 گولە تۆپ بەر گوندەکە کەوتوون، بەڵام زیانی تۆپبارنەکە ئاشکرا نەکراوە. دوێنێش تۆپخانەکانی تورکیا گوندی سەیدای عەین عیسا و رێگەی ئێم4ی لە ناوچەکە تۆپباران کرد و بو هۆیەوە ئاگر کەوتەوە و بەشێک لە گژوگیای ناوچەکە و گەنمی هاوڵاتیان سووتا.
