تونێلى دەربەندیخان دادەخرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاتوچۆى دەربەندیخان رایدەگەیەنێت؛ بۆ ماوەى 24 کاتژمێر تونێلى دەربەندیخان بەڕوى شۆفێراندا دادەخرێت و هاتوچۆى تێدا ناکرێت.
بەپێى راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى دەربەندیخان، بەمەبەستی هێڵکاری لە شەقامی ناو تونێڵی دەربەندیخان کاتژمێر( 12:00)ی ئەمشەو، تونێلى دەربەندیخان بۆ ماوەى 24 کاتژمێرى تەواو دادەخرێت.
دەشڵێت: رێگاى جێگرەوە بۆ هاتوچۆکردن شاخى بەرانان دەبێت و پێویستە شۆفێران لەوێوە هاتوچۆ بکەن.

بابهتی پهیوهندیدار