یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە سنووری كۆیە تۆماركرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە سنووری كۆیە تۆماركرا. کەسوکاری هاووڵاتییەکە دەڵێن "ئاژەڵدار نین".

ئەمڕۆ یەکشەممە 25ـی حوەزەیرانی 2023 هاووڵاتییەكی دانیشتووی گوندی سماقوڵییە و لە "چوار رۆژ لەمەوبەر" لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر گیانی لەدەستداوە، بەڵام بەهۆی درەنگ هاتنەوەی پشکنینەکەی لە بەغدا ئەمڕۆ دڵنیابوونەتەوە، کە بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە بووە گیانی لەدەستداوە.

ئەو هاوڵاتییە تەمەنى زیاتر لە حەفتا ساڵە و بە وتەى کەسوکارەکەى هیچ ئاژەڵێکیان نیە، بەڵام کێشە لە تەندروستى گورچیلەکانیدا بووە.

هاوکات جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى کۆیە ڕایگەیاند"  کەسوکارى ئەو هاوڵاتییە رەتى دەکەنەوە کە بەتاى خوێنبەربون گیانى لەدەستدابێت و لەسەر ئەوە سکاڵا لەسەر وەزارەتى تەندروستى تۆمار دەکەن"

ئەمساڵ لە 01-01-2023 تائێستا لە پارێزگاکانی عێراقدا، زیاتر لە 250 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون کە زیاتر لە 35 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها لە هەولێر 8 تووشبوو تۆمارکراون کە 4 یان گیانیان لەدەستداوە، لە سلێمانی هیچ کەسێک تووشی نەخۆشییەکە نەبووە، لە دهۆکیش سێ تووشبوو تۆمارکراون .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار