دووشەممە مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سبەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبنەوە.

بەگوێرەی زانیاریانەکان، سبەینێ كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر، مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، بەشێك لە ئامانجی سەردانەكانی ئەمڕۆی شاندی یەكێتی بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و كۆبونەوەی لەگەڵ هەریەك لە بزوتنەوەی گۆڕان، یەكگرتوی ئیسلامی پەیوەست بوە بەوەرگرتنی بۆچونەكانیان سەبارەت بەكۆبونەوەكەی سبەینێی نێوان هەردو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی.

هاوکات چاوەڕواندەكرێت كۆبونەوەكە لەسەر چەند پرسێكی گرنگ و پەیوەست بە بارودۆخی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ بكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار