تۆمەتبارێکی بیانی بەناوی هەلیکارەوە کۆمپانیایەک دادەنێت و دەستدرێژی دەکاتە سەر دوو کچ

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تۆمەتبارێکی بیانی بەناوی هەلیکارەوە کۆمپانیایەک دادەنێت و دەستدرێژی دەکاتە سەر دوو کچ.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان و خێران لەسلێمانی ڕایگەیاند:ڕۆژی 25/6/2023 تۆمەتبارێك بە ناوی (د.ب.ع) تەمەن (35) ساڵ خەڵكی دەرەوەی هەرَیمە دەستگیرکرا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: تۆمەتبار بەناوی هەلی كارەوە كۆمپانیایەكی داناوە لە سلێمانی پاش ئەوەی دەست درێژی دەكاتە سەر دوو کچ و بڕێك پارەشیان لێ وەردەگرێت، دوێنێ هەردوو کچەکە سەردانی نوسینگەی(ڕۆژهەڵات)ی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌و خێزانیان كردبە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا، دەست بەجێ بەفەرمانی (دادوەری لێكۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی ) ناوبراو دەستگیركراو بەپێی ماددەی (393) لەسەر فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار