زیاتر لە 200 خانەوادە لەژێر دەستی چەکدارەکان هەڵهاتن و چوونە ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجومەنی کانتۆنی گرێ سپی رایگەیاند، 256 خانەوادە لە هەرێمی گرێ سپی هەڵهاتوون و خۆیان گەیاندووەتە ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان.

هەڵهاتنی خانەوادەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە کە ژیان و ئاسایشیان لە مەترسیدایە.

ئەنجومەنی کانتۆنی گرێ سپی سەر بە خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، لە سێ مانگی ڕابردودا 256 خانەوادە لە کانتۆنی گرێ سپیەوە هەڵهاتوون کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەکدارە توندڕەوەکانەوە داگیرکراوە و خۆیان گەیاندووەتە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆبەڕێوەبەرێتیەکە.

ئەنجومەنەکە رایگەیاند کە ئاوارەکان لە ناوەند و دەروبەری گرێ سپی، شاروچکەی سلوک، گوندی زەیدی هەڵهاتوون و لە ئێستادا لەژێر چاودێری ئەواندان.

دەوڵەتی تورکیا و چەکدارە توندڕەوەکان لە مانگی تشرینی یەکەمی 2019دا گرێ سپی و سەرێکانیان داگیر کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار