یەکەم ڕۆژی جەژن پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزێكی سوك هەیە و پلەكانی گەرماش بەڕێژەی 1-2 پلە نزمدەبنەوە و سبەینێش كە دەكاتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان كەشوهەوا ساماڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بونی تۆزێكی سوك لە كاتەكانی ئێوارەدا بەتایبەت لە ناوچەكانی باشوری هەرێم، پلەكانی گەرماش بەڕێژەی 1-2 پلە نزم دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، سبەی چوارشەممە كەش ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم پلەكانی گەرما یەك پلە بەراورد بەئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 41
سلێمانی : 40
دهۆک : 40
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 43
زاخۆ : 41
سۆران :40
گەرمیان : 45
