وەزارەتی کارەبا: لە رۆژانی جەژندا ١٦ بۆ ١٧ سەعات کارەبای نیشتمانی دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سێشەممە ، وەزارەتی کارەبای لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، "وەزارەتی کارەبا بە بەرهەمهێنانی 3800 مێگاوات کارەبا و بە رەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی کارەبا لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا 16 بۆ 17 کاتژمێر کارەبا بە هاوبەشانی دەدات."
باس لەوەشکراوە، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرھەمھێنان و وێستگەکان و کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم و پارێزگاکان و فەرمانگەکانی چاککردنەوە ٢٤ کاتژمێر لە خزمەتی ھاوڵاتیاندا دەبن.
رۆژی یەکشەممە 25ـی مانگ، وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندبوو، "دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە و ئەو گرفتەی لە کێڵگەی کۆرمۆڕ ببووە هۆی وەستانی پڕۆسەی گواستنەوەی گازی شل بۆ وێستگەکانی کارەبا چارەسەر کرا."
سبەی چوارشەممە 28ـی حوزەیرانی 2023، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان (حاجییان)ـە و، بەوبۆنەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆوە تا 1ـی تەمووزی داهاتوو لە سەرجەم دامودەزگاکانی کردووەتە پشووی فەرمی
