دەبێت فەرمانگەکان دڵنیابن لەتەواوی پارەکەیان پێش چونە دەرەوەیان لە بانک

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی لە سلێمانی سەرجەم لبانکەکان پابەند دەکات، ئاسانکاری بۆ موچەخۆران بکەن بەمەبەستی ژماردنی موچەکانیان و راشیدەگەیەنێت، هەربانکێک کەمتەرخەم بێت خۆی بەرپرس دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی لە سلێمانی لەنوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم لقی بانکە بازرگانیەکانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕینی کردوە تێیدا هاتوە، بەپێی یاسا و رێنماییە بانکیەکان دەبێت هاوڵاتیان و فەرمانگەکان دڵنیابن لەتەواوی پارەکەیان پێش چونە دەرەوەیان لە بانک، ئەم ئاگاداریەش بەسندوقی بانکەکانەوە هەڵواسراوە و بەپێچەوانەوە هەر بانکێک کەمتەرخەم بێت لەئاسانکاری بۆ دڵنیابونی سەوداکاران، خۆی بەرپرس دەبێت.

ئەم بڕیارەس دوای ئەوەهات ژمارەیەک بانک ئاگادارییان بڵاوکردەوە کە هاوڵاتیان و فەرمانگەکان ئەو پارەیەی وەریدەگرن لە ناو بانکەکان بۆیان نییە بیژمێرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار