کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەسەختی برینداربوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی شێرکۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنوری "هەنگەژاڵ"ی شارە بەسەختی برینداربو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە کۆڵبەرێک بە ناوی شیرکۆ و خەڵکی گوندی حەوتاش-ی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەختی بریندار بو".

هاوکات ڕان و سمتی ئەو کۆڵبەرە بەسەختی برینداربوە و بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی و تیمارکردن بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە گواستراوەتەوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سێ مانگی ئەمساڵدا لانیکەم 44 کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان کوژراون یان برینداربون، کە 34 کەسیان 77% بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بونەتە قوربانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار