بۆ ماوەیەکى کاتى جموجۆڵى بازرگانى لە دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان رادەگیرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان رایدەگەیەنێت؛ بۆ ماوەى 24 کاتژمێر، جوجۆڵى بازرگانى لە دەروازەکە رادەگیرێت.
بەپێى راگەیەنراوى دەروازەکە، بەهۆی هاتنی جەژنی قوربانەوە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی(28/6/2023) بۆ ماوەی(24) کاتژمێر جموجوڵێکی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوەڵەتی پەروێزخان ڕادەگیرێت.
دەشڵێت: ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی(29/6/2023) کە دەکاتە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان جموجوڵی بارزگانی دەستپێدەکاتەوە و دەروازەکە بەڕوی شۆفێران و بازرگاناندا دەکرێتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار