پارێزگاری هەولێر: زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە 19ی ئەم مانگەوە تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە.
پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کاتی سەردانکردنی بازگەی شێراوا لەنێوان هەولێر و کەرکووک ڕایگەیاند سەردانی بازگەکەیان کردووە و لە چۆنێتی پێشوازیی گەشتیارانیان کۆڵیوەتەوە.
وتیشی ، بەراورد بە رابردوو پێشوازی لە گەشتیاران گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و لە بازگەکان مامەڵەیەکی باشیان لەگەڵدا دەکرێت و تیمەکانی گەشتوگوزاریش بە شیرینی پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا لە 19ی حوزەیرانەوە تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە. گوتیشی، "پێشبینیمان وایە سبەی و دوو سبەی کە رۆژانی جەژنە، ژمارەی گەشتیاران زیاتر ببن."
سبەی لە هەرێمی کوردستان و بەشێکی عێراق یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە؛ ساڵانە لە جەژن و بۆنەکاندا گەشتیارێکی زۆری پارێزگاکانی دیکەی عێراق سەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
