لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی هەسەدە راگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

داعش لە رێگەی ناسێنەرەکانی نزیک لە خۆیەوە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئۆپراسیۆنێکی لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیاند.

دوێنێ دو چەکداری نەناسراو کە بە سواری ماتۆڕسکیلێکەوە بون، بە چەکی ئۆتۆماتیکی، خاڵێکی پشکنینی "هەسەدە"یان کردە ئامانج، بەئامانجگرتنەکە لەسەر رێگای گشتی لە دەروازەی شارۆچکەی ئەبریحە بوە، کە سەر بە ناحیەی ئەلبەسیرەیە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزور.

لەم بارەیەوە دەزگای ئەلیکترۆنی "ئەعماق" کە نزیکە لەو رێکخراوە، بڵاویکردەوە، چەکدارانی رێکخراوەکە، بە چەکی ئۆتۆماتیکی، خاڵێکی پشکنینی "هەسەدە"یان کردوەتە ئامانج، لە نزیک ناحیەی ئەلبەسیرە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزور.

هاوکات لایخۆیەوە سەرچاوەیەکی سەربازی لە "هەسەدە" بۆ نۆرس پرێس، هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە، هەروەک گیانلەدەستدان و برینداربونی ئەندامێکی دیکەیانی پشتڕاستکردەوە، وتی، "باری تەندروستی بریندارەکە زۆر ناجێگیرە، کە بە گوللە بریندارکراوە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی مەیدانی شارەکە".

سەرەڕای هەڵمەتە ئەمنییەکانی بەردەوام بۆ بەدواداچونی شانەکانی رێکخراوەکە لە سوریا و عێراق، لەم دواییانەدا رێکخراوی "داعش" ئۆپەراسیۆنەکانی لە سوریا و عێراق چڕتر کردوەتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار