داواکاری گشتیی نەغەدە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بازاڕەکەی سنوردارکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی شەوی یەکشەممە 25-06-2023 بازاڕچەی ئەمین و بەشێک لە بازاڕچەی هیدایەت لە نێوشاری نەغەدە بە هۆی کێشەی کارەباوە ئاگریان گرت داواکاری گشتیی نەغەدە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بازاڕی ئەمینی شارەکە سنووردار دەکات

رووحوڵڵا سادقیان، داواکاری گشتیی نەغەدە لە راگەیێندراوێکدا  دەڵێت، تاکە ناوەندی رێگەپێدراو بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی خەڵک بۆ زیانلێکەوتووانی ئاگرگرتنی بازاڕەکانی ئەمین و هیدایەتی ئەو شارە، ئەو ئەژمارە بانکییەیە کە لەلایەن ناوەندی خێرخوازیی نیکان و لەژێر چاودێریی پێشنوێژ و گوتارخوێنی هەینی شارەکە و بە بەشداری پیاوماقووڵانی شارەکە راگەیێندراوە.

داواکاری گشتیی نەغەدە دەڵێت، بەدواداچوونی یاسایی بۆ هەر چەشنە خراپ بەکارهێنانێکی بابەتی ئاگرگرتنی بازاڕەکانی شارەکە دەکەن و رێگە نادەن هەرکەسێک ویستی، دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری بکات.

تاوەکو ئێستا نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن تمەن کۆکراوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار