هەدەپە: پلانی رەتکردنەوەی کورد لە سەردەمی شێخ سەعیدەوە و تاوەکو ئیستا بەردەوامە

2 ساڵ لەمەوپێش



ئەمڕۆ ساڵیادی لەسێدارەدانی شێخ سەعیدە و هەدەپە پەیامێکی بڵاوکردەوە 

ئەمڕۆ ٩٨ ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی شێخ سەعید و ٤٦ کەس لە سەرکردە و هاوڕێکانی تیدەپەڕێت و هەدەپەش دەڵێت، پلانی رەتکردنەوەی کورد لە سەردەمی شێخ سەعیدەوە و تاوەکو ئیستا بەردەوامە.

شێخ سەعید و ٤٦ کەس لە هاوڕێکانی لە ٢٩ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٢٥ لە ئامەد لە سێدارەدران و ئەمڕۆ ٩٨ ساڵ بەسەر لەسێدارەدانیان تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستا گۆڕەکانیان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئاشکرا نەکراوە.

ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و یادی شێخ و سەعید و هاوڕێکانی کردەوە. هەدەپە وتی، " ئێمە بە ڕێز و خۆشەویستیەوە یادی شێخ سەعید و هاوڕێکانی دەکەینەوە کە لەلایەن دادگای ئیستقلالەوە لە ٢٩ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٢٥ لە ناوەڕاستی ئامەد لەسێدارەدران.

٩٨ ساڵ لەمەبەر هێرش کرایەوە لە داواکاری ئازاد و مافی رەوای گەلی کورد. دەوڵەتی تورکیا بە پلانی شەرق ئیسلاحات ( گۆڕانی رۆژهەڵات) دەستی بە پاکتاوکردنی کورد کرد و لە ئێستاشدا حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە بە پلانی تواندنەوە هەمان سیاسەتی لەدژی گەلی کورد بەڕێوە دەبەن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار