بوڵدان: هەدەپە لە هەموو شارەکان کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانیەکان دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند کە ئەوان لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا، لە هەموو پارێزگاکانی باکوری کوردستان و تورکیا کاندیدی خۆیان دەبێت و وتی، " هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین کە لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوین."

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە و پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز ، لە وان لەگەڵ لایەنگرانی کۆبووەوە و باسی لە کەموکورتی پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ و ٢٨ی ئایاردا کرد و وتی، " لەم رووەوە بڕیاری نوێمان داوە. بڕیارمان داوە کۆنگرە ئەنجام بدەین. لە کۆنگرەکەدا پلانسازیەکی نوێ و بۆچوونێکی نوێ و پرۆسەیەکی نوێ دەست پێدەکات."

بوڵدان ئاشکرای کرد کە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا کۆنگرە ئەنجام دەدەن و لە کۆنگرەکەدا بڕیار دەدرێت ئایا لەگەڵ هەدەپە بەردەوامی بە خەبات دەدەن یاخود لەگەڵ پارتی چەپی سەوزەوە بەردەوامی بە خەبات دەدەن. کۆمسیۆنێکیش دامەزرێنراوە کە لەبارەی کەموکورتیەکان کار دەکات.

بوڵدان لەبارەی هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا وتی، " هەڵبژاردنەکانی شارەوانی بێگۆمان زۆر گرنگن. دەسەڵات هەموو تواناکانی بەکار دەهێنێت کە سەربکەوێت. ئێمەش لە هەموو شار و شارۆچکەکان کاندیدی خۆمان دەبێت. هەموو هەوڵێک دەدەین کە سەرکەوتن بەدەست بهێنین."

هەدەپە بەهۆی مەترسی داخستنی لە رێگەی پارتی چەپی سەوزەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا کردبوو و پشتگیریشی لە کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی ئۆپۆزسیۆن کرد لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار