سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوەو گەرمیان گەرمترین ناوچەی ھەرێم دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق و ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە پلەکانی گەرما لە ئیدارەی گەرمیان دەگاتە 45 پلەی سلیزی.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ سەعاتی داھاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک لە کاتەکانی ئێوارەدا ھەیە، ھەروەھا پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، راشیگەیاند، سبەینێ یەکشەممە پلەکانی گەرما بەبەرزیی دەمێننەوە، ھەروەھا پلەی گەرما لە ئیدارەی گەرمیان دەگاتە ٤٥ پلە و گەرمترین ناوچەی ھەرێمی کوردستان دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 41

سلێمانی : 39

دهۆک : 38

کەرکوک : 43

هەڵەبجە : 41

زاخۆ : 41

سۆران :39

گەرمیان : 45

ھاوکات دەستەی کەشناسیی عێراق، پێشبینییەکانی بۆ کەشی چوار رۆژی داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە پلەکانی گەرما لە بەغداد دەگاتە ٤٤ پلە و لە پارێزگاکانی کەربەلا و نەجەف و میسان دەگەنە ٤٦ و لە بەسرەش دەگاتە ٤٧ پلە.

دەشڵێت، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە شەپۆلێکی کەمی خۆڵبارین ھەندێک لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەبەرزیی دەمێننەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار