نزیکەی 700 گوندی سنە کێشە ئاوی خواردنەوەیان هەیە
120 گوندی بانە کێشەی دابەشکردنی ئاویان هەیە

2 ساڵ لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت ژمارەیەکی بەرچاو لە گوندەکانی پارێزگای سنە کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە و چۆنیەتی گەیاندنی ئاویان هەیە.
بەهزاد رەحیمی، نوێنەری شارەکانی سەقز و بانە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند؛ لە کۆی 205 گوند سەر بە شاری بانە لە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم 120 گوندی سەر بەو شارە روبەڕوی کێشەی کەمئاویی بونەتەوە و دەبێت کێشەی چۆنیەتی گەیاندن و دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو گوندانە چارەسەر بکرێت.
بە وتەی رەحیمی: کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە تا ئێستا 690 گوندی سەر بە پارێزگای سنەی گرتوەتەوە کە حکومەت بەڵێنی چارەسەرکردنی داوە.
لێدوانی نوێنەری سەقز و بانە بۆ کێشەکی کەمئاویی لە گوندەکانی رۆژهەڵات لە کاتێکدا رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە رابردو زیادی کردوە و ئەوەش بوەتە هۆی زۆربونی بەروبومە کشتوکاڵییەکان.
