ئاسایش: زیندانییەکى هەڵاتومان دەستگیر کردەوە
.png)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاسایش دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند و دەڵێت ئەو تۆمەتبارە بازرگانى ماددەى هۆشبەر بوە و لە زیندانى پۆلیسى خانەقین هەڵاتوە.
بەپێى ئەو راگەیەنراوەى دەزگاى ئاسایشى هەرێم بڵاویکردوەتەوە: دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی شاری خانەقین زانیاریان پێداین لەسەر هەڵهاتنی تۆمەتبارێک بەناوی (ح،خ،م) لە زیندانی پۆلیسی خانەقین، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی ئاسایش دوای بەدەستخستنی زانیاری ورد و بەدواداچون توانرا شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە بەکەمتر لە (24) کاتژمێر دوای روبەڕوبونەوە لەگەڵ هێزەکانیان توانراوە تۆمەتبارەکە بە برینداری دەستگیربکرێت.
ئاسایشى هەرێم دەشڵێت: لە ئێستادا تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەر راگیراوە و پاش تەواوبونی ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێتەوە.
