دهۆک؛ لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە پێنج هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند لە ڕۆژانی جەژندا پێنج هەزار و267 کەس سەرەدانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و 206منداڵ لەدایکبوون.
حەمزە رەزیکی، ووتەبێژی تەندروستی دهۆک لە لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتی " لە رۆژانی جەژن دا206 منداڵ لە دایک بوونە و پێنج هەزار و267 کەس سەرەدانی نەخۆشخانەکانیان کردووە"
وتیشی لەو ژمارەیە " 513 کەس داغڵکراون لە نەخۆشخانەکاندا و 52 نەشتەرگەری کراوە، کە هەشت نەشتەرگەرییان خێرا بووە" .
حەمزە رەزیکی باسیلەوەشکرد " لە ڕۆژانی جەژندا شەش حاڵەتی مردن هەبوون کە دوانیان بەهۆی تەزوی کارەباوە بووەو حەوت کەسیان بەهۆی ڕوداوی جۆراوجۆری دیکەوە بووە "
سەبارەت بە پاراستنی تەندروستیش ڕایگەیاند ، "تیمەکانمان سەرەدانی98 شوێنیان کردووەو لە ناویاندا هۆشداری دراوەتە 32 شوێن و دوانزەی دیکەش داخراون، هاوکات بەراورد بە جەژنەکانی رابوردوو رێژەی مردن و ڕوداوەکان کەمتر بوون".
