بە گوللـە 15 کەس لە شارێکی رۆژهەڵات بریندار دەکرێن
هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەوڵی دەستگیرکردنی کاسبکارانیان داوە

2 ساڵ لەمەوپێش
بەهۆی تەقەکردنی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەک کاسبکار بریندار دەبن و سەرچاوەکانی هەواڵیش کوژرانی بریندارێکیان بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە بە بیانوی دەستبەسەرداگرتنی ئامێری کارەبایی نایاسایی هێزە ئەمنییەکانی ئێران روبەڕوی دوکاندار و کاسبکارانی ناوچەی تەلوری لە شاری خورەماوا-ی لوڕستان بونەتەوە و پێکدادان رویدا.
سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەیان بەوە کردوە؛ هاوکات لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، هێزەکانی سوپای پاسداران بۆ روبەڕوبونەوەی کاسبکاران تەقەیان کردوە و بەهۆی تەقەکردنەوە 15 کاسبکار برینداربون کە کەسێکیان بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.
باس لەوە کراوە کە هەر لەو روداوەدا سێ دوکاندار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون و کاسبکاران و دانیشتوانی ناوچەکەش بە بەرد بەرەنگاری هێزە ئەمنییەکان بونەتەوە.
