پۆلیسی سلێمانی: هیچ گرژییەک لە نێوان پۆلیس و هێزێکى کۆماندۆ روینەداوە
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەسەر بڵاوبونەوەى هەواڵێک، پۆلیسى سلێمانى رونکردنەوە دەدات و دەڵێت: هیچ گرژییەک لە نێوان پۆلیس و هێزێکى کۆماندۆ روینەداوە.
دواى ئەوەى لە سۆشیال میدیا و چەند پێگەیەک بڵاوکرایەوە کە گرژى لە نێوان هێزێکى کۆماندۆ و مەفرەزەیەکى پۆلیسى سلێمانى دروستبووە، پۆلیسى سلێمانى رەتیدەکاتەوە و دەڵێ: چەند پەیج و سایتێكی ئاژاوەگێرو بەمەبەست بۆ ناشرینكردنی شاری سلێمانی هەواڵێكى ئاوایان بڵاوکردووەتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە ئەو هەواڵە دورە لە راستى و هیچ گرژییەک روینەداوە.
لەبارەى دروستى هەواڵەکەوە پۆلیس لە رونکردنەوەکەیدا رونیکردووەتەوە کە ،" ڕوداوەكە بەجۆرێك بووە کە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین سەرقاڵی دەستگیرکردنى تۆمەتبارێك بوون و لەوێ كارمەندێكی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان ئامادەیی هەبووە و هاوكاری هێزەكانی پۆلیسی كردووە، دواتر دوو مەفرەزەی هێزەكانی كۆماندۆ بۆ هاوكاریكردنی هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەكە، سەرەنجام توانراوە دەستبگیرێت بەسەر چەكێك و ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتبار بووە".
