ئێران هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی گەنجانی رۆژهەڵات دەست پێدەکات

لە دوو رۆژدا زیاتر لە 10 گەنج و برینداری خۆپیشاندانەکان دەستگیر کراون

پێنج گەنجی دەستگیرکراوی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان

2 ساڵ لەمەوپێش



هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ دەستگیرکردنی گەنجانی رۆژهەڵات دەستی پێکردوە و لە نێو دەستگیرکاواندا بریندار و وەرزشکار هەیە.

سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە؛ لە دوو رۆژی رابردودا پێنج گەنجی شاری سەقز دەستگیرکراون کە یەکێکیان سامان پاشایی، مامۆستای زانکۆ و پاڵەوانی زۆرانبازیی بوە.

هاوکات لەگەڵ ئەو پێنج گەنجەی شاری سەقز لە شاری نەغەدە گەنجێک بە ناوی ئاسۆ قەلەندەری، دەستگیر کراوە و لە شاری پیرانشار سادق مەحمودنەژاد دەستگیر کراوە کە یەکێکە لە بریندارەکانی ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی.

لە شارەکانی مەریوان، بۆکان، کامیاران ژمارەیەگ گەنجی دیکە بە بێ ئاشکرابونی تۆمەت یان هۆکارێک لە لایەن هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیر کراون.

پێگەی (کۆڵبەرنیوز) ئاماژەی بەوە کردوە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو گەنجانە و دەستگیریان کردون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار