کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی گەرما روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و چەند رۆژێک دەخایەنێت.
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە ماوەى رۆژانى چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینى بە 2 تا 4 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە. لە سەنتەرى پارێزگاکان لە سەرووى 41 پلەى سیلیزى و لە ئیدارەى گەرمیان لە سەرووى 44 پلەى سیلیزى دەبێت.
هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان لەنێوان (36-40) پلەى و لە ناوچەسنوورییەکان لەنێوان (28-32) پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشناسی راشیگەیاندووە، کاریگەرى قوڵ بوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى کاریگەرییەکەى تا رۆژى شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت پاشان پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلەى سیلیزى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتایى دێت.

بابهتی پهیوهندیدار