فەرەنسا ژمارەیەک ژن و منداڵى چەکدارانى داعشى لە رۆژئاواى کوردستان وەرگرتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتى دەرەوەى فەرەنسا بڵاویکردەوە کە بەرپرسانى وڵاتەکە 10 ژن و 25 منداڵى داعشى لە کامپەکانى رۆژئاواى کوردستان وەرگرتوەتەوە
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە ئەو منداڵانەى گەڕێنراونەتەوە خراونەتە بەر چاودێرى پزیشکى و دەرونییەوە و ژنەکانیش روبەڕوى دادگا و لێکۆڵێنەوە دەکرێنەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر فەرەنسا سێ جارى دیکە ژن و منداڵى چەکدارانى داعشى گەڕاندوەتەوە بۆ وڵاتەکەى و هەروەها چەند رۆژێک پێش ئێستاش دانیمارک چەند ژن و منداڵێکیان گەڕاندەوە.

بابهتی پهیوهندیدار