ئەو کەسەی "لەژێر ناوی ئاییندا" ژنانی فریودەدا، دەستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە نوسراوی دەستگیرکردنیان بۆهاتوە کە کەسێک “لەژێر ناوی ئاییندا” ژنانی فریوداوە، لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا ئەو کەسەیان دەستگیرکردوە.
عەقید شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕاگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە نوسراویان بۆ هاتوە کە کەسێک تۆمەتبارە بە “فێڵکردن” لە ژنان و دواتریش ئەو کەسە کە لە سنوری ئیدارەی سۆران بوە دەستگیرکراوەو ڕادەستی پۆلیسی هەولێر کراوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان، تۆمەتی ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ئەو کەسە خاوەنی پەیجێکی ئاینی بووە و داوای ڤیدیۆ و وێنەی لە ٣٠٠ ژن کردووە و دواتر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆکانی لێکردوون و ویستوویەتی باندێک بۆ کاری نەشیاو دروست بکات و داوای ڤیدیۆ و وێنە و پارەی لەو ژنانە کردووە.
دەستگیرکردنی ئەو کەسە لەکاتێکدایە کە ژمارەیەک ژن لە سنوری پارێزگای هەولێر سکاڵایان تۆمارکردوە و دواتریش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە.
هاوکات ئاسایشی هەولێر دەڵێت، لە دوو رۆژی رابردوودا سێ کەسیان بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی ژنان دەستگیرکردووە
