میدیاکانی تورکیا: بەرپرسێکی گەورەی هەواڵگری پەکەکە لە سلێمانی کوژرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
میدیاکانی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی میتدا بەرپرسێکی گەورەی هەواڵگری پەکەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ میدیاکانی فەرمی تورکیا رایانگەیاند، جەلال کایا بەرپرسی هەواڵگری پەکەکە لە عێراق، لە هەرێمی سلێمانی لە ئۆپراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت)دا کوژراوەن. میدیاکانی تورکیا لە زاری سەرچاوە هەوالگریەکانی تورکیاوە رایانگەیاند، جەلال کایا لە دەرەوە و ناوەوەی عێراق چالاکی زۆری ئەنجامداوە و بەرپرسی چەندین پلانی بووە لەدژی تورکیا.
هەروەها باسی ئەوەش دەکەن کە جەلال کایا یەکێک لەو کەسانە بووە کە پلانیان بۆ کوشتنی عوسمان کۆسە دیپلۆماتکارەکەی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر دارشتووە کە پەکەکە رایگەیاندبوو، عوسمان کۆسە ئەندامێکی میت بووە.
لە هەواڵەکاندا باسی کات و شوێنێ گیانلەدەستدانی ئەو بەرپرسەی پەکەکە نەکراوە و تاوکو ئێستاش پەکەکە هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
