ژمارەیەک دووکانداری ناوبازاڕی سلێمانی لەبەردەم شارەوانی گردبونەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک دوکانداری بازاڕی سلێمانی لەبەردەم شارەوانی سلێمانی گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا و دەڵێن، "بە پیک شتەکانیان شکاندوین و ڕێکخستنەوە بازاڕ ئاوا نابێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەیەک خاوەن پیشە بە نوێنەرایەتی زیاتر لە ١٠٠ دواکانداری بازاڕی بەختیاری پشت مزگەوتی بنتەبەق لە شاری سلێمانی دوای ئەوەی لە لایەن کارمەندانی شارەوانییەوە سەردانکراون و بەشێک لە کەلوپەلەکانیان شکێندراوە بە ناوی" ڕێکخستنەوەی بازاڕ" لەبەردەم شارەوانی سلێمانی گردبوونەوە.
نوێنەری دوکاندارە ناڕازییەکان ڕایگەیاند "شارەوانی سلێمانی دەڵێت کە بڕیارەکە لە سەرو خۆیانەوە هاتووە".
باسی لەوەشکرد کە" ڕێکخستنەوە بازاڕ گرنگە و لەگەڵیاین بەڵام دەبێت بە پێی یاسا بێت." و دەشڵێت، "پابەندی بڕیاری شارەوانی دەبین گەر سەرجەم دواکانەکانی ناو بازاڕ بگرێتەوە نەک تەنها سەد دوکان و ژمارەیەکی دیاریکراو".
دوکاندارەکان دەڵێن زیاتر لە دوو ساڵە مۆڵەتیان پێدراوە کە دەتوانن مەترێک لە دوکانەکانیان بێنە دەرەوەو کەلوپەلەکانیان نمایش بکەن بەڵام ئێستە بڕیارەکە هەڵوەشێندراوەتەوە و ئەمڕۆ سەرجەم ئەو دووکاندارانە نەچونەتە سەر کار و دووکانەکانیان داخستووە کە بە وتەی خۆیان "لەم بێکاری ی بێ موچەییەدا زیانی زۆریان لێدەدات".
