ڤیدیۆ؛ لە گرعزێر سێ پۆلیس بە دار و شەق لە گەنجێکی کوردی ئێزدی دەدەن
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەبەردەم فەرمانگەی رەگەزنامەی ناحیەی گرعوزێرئەمرۆ 5_7_2023، سێ پولیس بەدار و شەق لەگەنجێکی ئێزیدییان دا
خودێدا حەسەن،بەڕێوەبەری ناحیەی گرعوزێر بە هاوڵاتی وت" ئاگاداری ڕوداوەکەین، بەدواداچوونی ووردمان کردووە و لەگەڵ پولیس قسەمان کردوە"
وتیشی "بەداخەوە ئەو گەنجە زۆر بەشێوەیەکی توند لێی دراوە کەئەمەش جێگای قبوڵکردن نیە"
پەیامنێری ھاوڵاتی لەسەر ڕوداوەكە وتی، ئەوگەنجە لەدایک بووی 2001 ەو، خەڵکی ناحیەی گرعوزێرە، وەک هەر هاوڵاتیەکی ئاسایی چووەتە سەرەوە بۆ بەرێکردنی مامەڵەکەی کەئەویش دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی یە، بەڵام دەڵێن بەھۆی لادانی لە ڕیزەكە بەو شێوەیە لێیدراوە"
ڤیدیۆی ڕوداوەكە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگی داوەتەوەو، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست هاوڵاتی کەوتووە، مەحما خەلیل پەرلەمانتاری پێکهاتەی ئێزیدی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بابەتەکەی داوەتە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق
