لە دوو شار ئۆپراسیۆن لەدژی هەدەپە ئەنجامدرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە جۆلەمێرگ 7 ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران و لە ئەستەنبوڵ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی هەدەپە ئاژانسی میزۆپۆتامیا رایگەیاند، لە شاری جۆلەمێرگی باکوری کوردستان، ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێک لەبەرامبەر ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەنجامدراوە.

لە ئۆپراسیۆنەکەدا 7 کەس دەستگیرکراون و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی جۆلەمێرگ گواستراونەتەوە و رێگە نادرێت تاوەکو 24 کاتژمێر پارێزەران سەردانیان بکەن.

لەلایەکی دیکەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەسەتەنبوڵ. ئەندامانی هەدەپە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوونە بەردەم باڵەخانەکەیان، بەڵام پۆلیسی رێگری کرد بچنە نێو باڵەخانەکە و دەستیان بە لێکۆلینەوە و گەڕان کرد.

ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئاشکرای کرد کە دەرگا و پەنجەرەی باڵەخانەکە لەلایەن پۆلیسەوە شکێندراون و دەستیان بەسەر ژمارەیەک بەڵگە و وێنەدا گرتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار